ماممۆگرافی/مه‌مک به‌رتیشکدان چیه؟
(Mammografi) مه‌مک به‌رتیشکدان بریتیه له پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به تیشک/ئه‌شیعه.
بۆ ئه‌م جۆره پشکنینه ئه‌م که‌سانه دێن:
· ئه‌و ژنانه‌ی که به‌شدار ده‌بن له لێکۆڵینه‌وه‌ی پشکنینی ته‌ندروستی که پێی ده‌وترێت (screening).
· ئه‌و ژنانه‌ی که خۆیان هه‌ست ده‌که‌ن گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر مه‌مکیاندا هاتوه/هه‌ست به گرێیه‌ک یان نیشانه‌یه‌کی تر ده‌که‌ن که له مه‌مکیاندا ده‌رده‌که‌وێت. له‌و کاته‌دا پزیشک نامه‌ی ڕاسپارده‌یان/به‌ره‌وڕووکردنه‌وه‌یان بۆ ده‌نێرێت بۆ ئه‌م
به‌شه.
· ئه‌و ژنانه‌ی که دێن بۆ پشکنینی ساڵانه پاش ئه‌وه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
پشکنینی ته‌ندروستی له ڕێی ماممۆگرافییه‌وه که پێی ده‌وترێت (screening)
ئه‌مڕۆ هه‌موو ژنان بانگ ده‌کرێن بۆ پشکنینی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه ئه‌و پشکنینی مه‌مکه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ش که کاری هه‌ڵبژاردنی ته‌مه‌نی ئه‌و ژنانه ده‌کات که بانگ بکرێن بۆ پشکنینی ته‌ندروستی له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه ئه‌نجومه‌نــی هه‌رێمیـــی یه (Landsting). به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وا پێشنیار ده‌کات بۆ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی که ژنانی له ته‌مه‌نی نێوان 40 تا 74 ساڵ بانگ بکرێن بۆ پشکنینی مه‌مکیان به تیشک، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان له‌ژێر 55 ساڵه‌وه بووهه‌ر به 18 مانگ جارێک بانگ بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر ژنه‌کان ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 55 ساڵه‌وه بوو ئه‌وا هه‌ر به دوو ساڵ جارێک بانگ بکرێن.
ئه‌م پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ته چۆن ده‌کرێت؟
له پشــکنینی ماممۆگرافیدا دوو وێنه‌ی تیشــکیی مه‌مکه‌کان ده‌گیرێت له دوو گۆشه‌ی جیاوه. بۆ ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک مه‌مکه‌که ده‌خرێتــه ژێر فشاری نێوان دوو ســه‌فحه‌ی/پارچه‌ی ته‌خت وه پانه‌وه که له نێوانیاندا مه‌مکه‌که پان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م فشاره‌ش پێویســـته بۆ ئه‌وه‌ی وێنه تیشکییه‌که ڕوون و ئاشکرا و جوان ده‌رچێت. هه‌موو پرۆسه‌ی پشکنینه‌که ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌خایێنێ. پشکنینه‌که‌ش له لایه‌ن ئه‌و کارمه‌ندانه‌وه ده‌کرێت که به تایبه‌تی له‌و بواره‌دا شاره‌زان.
وێنه‌ی پشـــکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به تیشـک له‌لایه‌ن پزیشــکێکی پســپۆری وێنه‌ی تیشــکیی ماممۆگرافیه‌وه وردبینی تیاده‌کرێت. له لای ئاڤه‌ســــینا وێنه تیشـکییه‌که جیا به‌جیا له لایه‌ن دوو پزیشکی پسپۆری وێنه‌ی تیشکییه‌وه که هه‌ر که‌س لای خۆیه‌وه ده‌یبه‌نێ و وردبینی تیاده‌کات. ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت سـه‌رنجلێدانی دووجاره‌یـی ـ چوار چاو باشتر ده‌بینن له دوو چاو ـ ئه‌مه‌ش پله‌ی دڵنیایی له وردبینییه‌که‌دا به‌رز ده‌کاته‌وه.
جاری واش ڕوو ده‌دات که ژنه‌که ده‌بێ جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ گرتنی وێنه تیشکییه‌کان. ئه‌گه‌ر پزیشکێکی پسپۆری وێنه‌ی تیشکیی ویستی جارێکی تر وێنه‌ی نوێ بگیرێته‌وه، له‌و باره‌دا پزیشکه‌که هه‌ستی به گۆڕانکارییه‌ک کردوه، بۆیه جارێکی تر ده‌نێرن به شـــوێنتا بۆ گرتنی وێنه‌ی زیاتر و لێکۆڵینه‌وه‌ی تر.خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ســـه‌ر له نوێ جارێکی تر بانگ کرایته‌وه بۆ گرتنی وێنه‌ی تیشکیی مانای ئه‌وه نیه که شکیان له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک کردبێت.
وه‌ڵامی ئه‌نجامی پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به تیشک له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ڕاسته‌وخۆ ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و که‌سه بۆ ماڵه‌وه.
لایه‌نی باشی و خراپی پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به تیشک
پشــکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه وا ده‌کات که له زوربه‌ی جار و باردا توانای دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی شـــێرپه‌نجه‌ی مه‌مک زوو تر ده‌ربخات پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه خۆی هه‌ستی پێ‌بکات. ئه‌و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه‌ی که زوو بدۆزرێته‌وه و هه‌ستی پێبکرێت که‌م جار ده‌بێته بارێکی دژوار و زه‌حمه‌ت. لێکۆڵینه‌وه زانســـتییه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که به‌هۆی پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه ده‌توانرێت ڕێژه‌ی مردن به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه‌وه له‌سه‌دا 30 تا 45 % که‌مبکرێته‌وه.
هیچ شێوازێکی دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک بێ هه‌ڵه نیه، و شێوازی ماممۆگرافیش هه‌روه‌ها.
هه‌ندێ جار پیاو له‌م پشــکنینی مه‌مکه‌دا له وێنه تیشکییه‌کاندا گۆڕانکاری له ناو مه‌مکه‌کاندا بۆ ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی وردتر له ئه‌نجامدا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک نیه. ئه‌م باره له 100 پشکنیندا دوانیان وا ده‌رده‌چێت که ئه‌و نه‌خۆشییه بێت. له باری ئاسایی‌دا ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌کی تیشکیی زیاتر و هه‌ندێ جاریش سۆنه‌رێک/ ده‌نگبه‌رێک به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باره ساخکاته‌وه هه‌ندێ جاریش بردنی تاقیکردنه‌وه به ده‌رزی و هه‌ندێک جاری که‌م و به ده‌گمه‌ن به نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سووکی مه‌مک هه‌موو شت ڕوون ده‌بێته‌وه.
پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه ناتوانێت هه‌موو جۆره لویه‌کی شێرپه‌نجه ده‌ربخات و دیاری بکات ـ هه‌ندێکیان له ماوه‌ی نێوان پشکنینه‌کاندا په‌یدا ده‌بن. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌و لوانه زوو و خێرا گه‌وره ده‌بن و گه‌شه ده‌که‌ن و یان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی تر له ڕێی پشکنینی ماممۆگرافیه‌وه به تیشک گۆڕانکارییه‌کان ده‌رناکه‌ون.
پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه ده‌توانێت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له پله‌ی زۆر زوویدا ده‌ربخات. له‌وانه‌شه هه‌موو گۆڕانکارییه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان که ده‌رده‌که‌ون په‌ره نه‌ستێنن و نه‌بنه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی "خه‌ته‌رناک". ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و‌پشکنینه‌ی بۆ ده‌کرێت مه‌ترسییه‌کی/ڕیسکێکی که‌م هه‌یه که شێرپه‌نجه‌یه‌کی زووه‌ختی لا بدۆزرێته‌وه که
له‌وانه‌یه هه‌رگیز نه‌ده‌بوو به نه‌خۆشییه‌کئ شێرپه‌نجه‌ی "خه‌ته‌رناک".
پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت له ڕێی ماممۆگرافیه‌وه ژه‌مۆکه‌ی تیشکدانێکی زۆر که‌م بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و به‌شه ژه‌مۆکه که‌مه هه‌ر به‌بڕی ئه‌و تیشکدانه‌وه بناخه‌ییه‌یه که مرۆڤ له فه‌زاوه، زه‌وییه‌وه و له رادیۆئه‌کتیڤی سروشتییه‌وه له له‌شی مرۆڤ خۆیدا له ماوه‌ی دوو مانگدا تووشی ده‌بێت.
به گوێره‌ی ده‌زگای ده‌وڵه‌تیـــی پاراستنی دژی تیشــــکبڵاوبوونه‌وه مه‌ترسیی/ڕیسکی زیانلێکه‌وتن به‌و تیشکدانه له کاتی نوێکردنه‌وه‌ی پشکنینی ڕێکوپێکی مه‌مکدا ئه‌وه‌نده که‌مه که وه‌ک هه‌ر بوونی نه‌بێت وایه. کاتێک له کاتی وێنه‌گرتنی به تیشک مه‌مکه‌کان به فشار پانده‌کرێنه‌وه تیشکی وێنه‌گرتنه‌که به ڕێگایه‌کی کورتتردا به‌ناو خودی مه‌مکه‌کاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌وه‌ش ژه‌مۆکه‌ی ئه‌و تیشکبڵاوبوونه‌وه‌ی که خۆی له بناخه‌دا که‌مه که‌متریش ده‌بێته‌وه.
پشکنینی مه‌مکی ئافره‌ت له ڕێی پێشنیارنامه‌ی/نامه‌ی به‌ره‌وڕووکردنه‌وه‌وه
پشــکنینی مه‌مکی ئافره‌ت به تیشک که که‌وتبێتـه ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی پشـکنینی له‌شساخی ئاساییه‌وه ده‌بــێ له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی پێشنیاری/نامه‌ی به‌ره‌وڕووکردنه‌وه‌ی پزیشکه‌وه بێت.
هه‌موو گۆڕانکارییه‌کانی که له ناو مه‌مکدا ده‌رده‌که‌ون ده‌بێت به جیددی وه‌ربگیرێن و پشکنینیان بۆ بکرێت. ئه‌گه‌ر تۆ خۆت گۆڕانکاریێکی وات هه‌ست پێ‌کرد و بۆت ده‌رکه‌وت ئه‌وا په‌یوه‌ندی بکه به ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه و یان به سه‌ردانگای/ پێشوازی به‌شی مه‌مکه‌وه.
ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌سه‌ر مه‌مکدا دێن بۆ وێنه ئه‌مانه‌ن:
· گرێیه‌کی نوێ له ناو مه‌مکدا و یان گۆڕانی شێوه‌ی/فۆرمی مه‌مک.
· هاتنه‌وه‌یه‌کی پێست یان گۆی مه‌مک.
· هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن یان شله‌یه‌کی ڕوون و زه‌لال له گۆی مه‌مکه‌وه.
وه‌ڵامی ئاکامی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌نێردرێته‌وه بۆ ئه‌و پزیشکه‌ی که به نامه ژنه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پشکنینه کردوه.
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک چه‌ند ئاساییه؟
ترسان له‌وه‌ی که له پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بدۆزرێته‌وه شتێکی سروشتییه. له سوید ساڵی 000 7 حاڵه‌تی وا ده‌دۆزرێته‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ببێته ئاسایی‌ترین شێوه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه لای ژنان. نزیکه‌ی یه‌کێک له نێوان نۆ ژناندا له ژیانیدا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببێت.
چاره‌سه‌ریکردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک
چاره‌سه‌ریکردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ئه‌مڕۆسه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه. له سوید هه‌نگاوی باش نراوه له بواری توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکدا. به پێکه‌وه هاکاری ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌رکرن به تیشک پیاو گه‌یشتۆته به‌دیهێنانی ئاکامی باشی چاره‌سه‌رکردن. ئه‌گه‌ر پیاو زوو نه‌خۆشییه‌که بدۆزێته‌وه ئه‌وا چاره‌سه‌رکدنه‌که‌شی هاسانتر و کاریگه‌رتر ده‌بێت.
جاری وا هه‌یه پیاو به زوو و خێرایی لوه‌که ده‌دۆزێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه بیکه به عاده‌ت که به ڕێکوپێکی خۆت مه‌مکه‌کانی خۆت بپشکنه.